بازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی بین چیلویڵی گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگا- یانەی چێڵسی سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی بین چیلویڵ لە یانەی لیستەر سیتی.

پێگە ئەلکترۆنییەکانی بلووز بە فەرمی گواستنەوەی یاریزانەکەی تاک چەپی لیستەر، کە هەر لەم یانەیە و سەروەختی ڕاهێنەرایەتی کلاودیۆ ڕانیێری یەکەم یاری قۆناغی پیشەگەرێتی خۆی ئەنجام دا لە ساڵی 2015.

بە گوێرەی زانیارییە دەستکەوتووەکان، گرێبەستی ئەو یاریزانە ینگلیزیە تەمەن 23 ساڵەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز و بە بڕی 50ملیۆن پاوەند بووە.

لیستەر دوای کێبڕکێیەکی قورس لەگەڵ ڕکابەرەکانی بۆ گەشتنی ڕاستەوخۆ بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، پلەی پێنجەمی پریمەرلیگی وەرگرت.

بلووز بە ڕاهێنەرایەتی فرانک لامپارد، بەردەوامن لە پرۆژەی نوێ کردنەوەی یانەکە بە ئەنجامدانی گرێبەستی گرنگ. هێنانی چیلویڵ بۆ ستامفۆردبریج، سێیەمین گرێبەستە دوای هەریەکە لە حەکیم زیاش و تیمۆ وێرنەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button