ئه‌وروپائیسپانیا

یەکەم یانە لە گواستنەوەی میسی پاشەکشە دەکات

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا و یەکێک لەوانە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسایە، بەڵام ئەو یانەیە لەو ئامانجەی پەشیمان بووەتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسا بڵاویکردووە سەرەتا بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان هاتنە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە مێژووییەکەی بارسا، بەڵام دوای ئەوەی زانیان ناتوانن موچە زۆرەکەی بدەن، لە بریارەکەیان پاشگەز بونەوە و نایانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەو یاریزانە موچەکەی کەم بکاتەوە، ئەو کات ئامادەن بۆ گواستنەوەی.

میسی ساڵانە 26 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە وەردەگرێت و لەم قەیرانە داراییەی سەردەمی کۆرۆنا، گەورەترین کێشەیە بۆ ئەو یانانەی دەیانەوێت ئەو یاریزانانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button