بازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕۆژنامەیەک لەمپەری بەردەم تۆتنهام ئاشکرا دەکات بۆ گواستنەوەی گاریس بەیڵ

یاریگا- تا جموجووڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان چڕتر بێتەوە، هەواڵی گاریس بەیڵ و ڕۆشتنی لە ڕیاڵ مەدرید لە هەرکاتێک زیاتر دێتە بەر باس.

ئەستێرە وێڵزییەکە ماوەی چەند مانگێکە وەک سەرەکی لەلایەن زینەدین زیدانی ڕاهێنەرەوە بەشداری پێ ناکرێت و هەڵسوکەوتەکانی بیڵیش گومانیان لە داهاتووی ئەو یاریزانە دروست کردووە و چەند یانەیەکیش لەسەر هێڵن بۆ قۆستنەوەی هەلەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی، زەحمەتییەکانی بەردەم سپێرس بۆ گواستنەوی یاریزانەکەی پێشوویان، مووچەی ناوبراوە کە لە ڕیاڵ وەری دەگرێت.

بەیڵ لەگەڵ مێرەنگیی ساڵانە 18.5 مووچەکەیەتی. زۆری ئەو بڕەش، ڕەنگە ئەم هاوینەش دۆخەکە وەک خۆی بهێڵێتەوە و بازاڕەکە بە مانەوەی بەیڵ لە مەدرید دابخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button