ئه‌وروپائیسپانیا

” میسی دوای کۆبونەوەی لەگەڵ کومان زیاتر لە یانەکەی توڕە بووە ”

یاریگا
دوای دەست نیشانکردنی رۆناڵد کومان وەکو راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا، ئەو راهێنەرە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە کۆبویەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی داهاتووی، بەڵام لیۆ دوای ئەو کۆبونەوەیە زیاتر توڕەیی پێوە دیارە.

رۆژنامەی وەرزشی کلارینی ئارجێنتینا زانیاریی دەستکەوتووە لیۆ پێیوایە کە کارگێری بارسا پلانیان لە دژی ئەو داڕشتووە کار بۆ ئەوە دەکەن کە دەستبەرداری بن، چونکە کەسانێک لە یانەکە دوای ئەو کۆبونەوەیە بە ناراست بڵاویان کردووە کە ئەو نایەوێت لە یانەکەی بەردەوام بێت و هەوڵی ئەوە دەدەن کە زیاتر هانی ئەو بدەن یانەکەی جێبێڵێت، هەربۆیە یاریزانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان داوای کردووە بە زووترین کات داهاتووی یەکلایی بکەنەوە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە لیۆ پێیوایە بەشێک لە کارگێری یانەکەی بە هەواڵە ناراستەکانی سەنگەریان لە نێوان ئەو و هاندەرانی یانەکەی دروست کردووە، چونکە ئەو یاریزانە هەرگیز داوای جیابونەوەی لە یانەکەی نەکردووە و پاڵپشتی پلانەکانی راهێنەرە نوێیەکەی یانەکەشی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button