بازاڕی گواستنه‌وه‌

سوارێز بۆتە ئامانجی یانەیەکی ئیتاڵی

یاریگا- تا دێت دەنگۆ ڕۆشتنی لویس سوارێز لە هەرکاتێک زیاتر دەبێت و جێ هێشتنی بارسێلۆنا تەنها لەسەر کات ماوە، بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان.

بە هاتنی ڕۆناڵد کومان بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا، وا بڵاۆ کرایەوە کە سوارێز لە پلانەکانی کوماندا جێگەی نابێتەوە. خودی ڕاهێنەرەکەش ئەوەی بە ناڕاستەوخۆ گوتووە.

بە پێی سەرچاوەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی خواستی لەسەر یاریزانەکە هەیە وەک شوێنگرەوەیەک لە ئەگەری ڕۆشتنی لاوتارۆ مارتینێز.

هێرشبەرە ئۆرەگواییەکە لە دۆخی نادڵنیاییە لە داهاتووی لەگەڵ بارسێلۆنا، هەر بۆیەش دوێنێ لە ئینستاگرامی خۆیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتبوو “هەرگیز بیرت نەچێت کە خۆت ئەنازیاری داهاتووی خۆتیت” ئەوەش وەک وەڵامێک لێک درایەوە بۆ قسەکانی بەوەی سوارێز لە پلانەکانیدا جێی نابێتەوە.

Back to top button