ئیسپانیا

هیگواین مێسی ئاگادار دەکاتەوە: بەرگریکارانی پریمەرلیگ بە توندی لێتدەدەن و فاولیشت بۆ ناگیرێت

یاریگا – دوای دۆڕانەکەیان لە چامپیۆنزلیگ، دەنگۆکان دەربارەی ڕۆیشتنی مێسی بۆ پریمەرلیگ زیادیان کردووە، لەمبارەیەوەش گۆنزالۆ هیگواین کە لە پاڵ مێسی لە ئەرجەنتین یاری دەکات ڕای خۆی دەربڕی لەسەر ئەم دەنگۆیە.

من مەینەتیەکی زۆرم بینی لە پریمەرلیگ و نەمتوانی بە ماوەی شەش مانگ خۆم لەگەڵ ریتمی خولەکە بگونجێننم. هیچ سیفەتێکی لە لالیگا ناچێت و زیاتر توانای جەستەیی ڕۆڵی خۆی دەبینێت، هەربۆیەش کاتێک بەرگریکاران بە توندی لێتدەدەن فاولت بۆ ناگیرێت. ناشزانم چۆن کاریگەری لەسەر مێسی دەکات، بەڵام دەکرێ بڵێم ئەو مەینەتی نابینێت چونکە یاریزانێکە لە ئاستێکی تەواو جیاوازدایە. ناشزانم بڕیاری مێسی چی دەبێت بەڵام هیوام وایە بڕیارێک بدات کە بەختەوەری بکات.

شایانی باسە هیگواین بۆ ماوەی نیو وەرز لە ڕیزی یانەکانی چێڵسی یاری کردووە لە وەرزی 2018/19دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button