ئیسپانیا

“بارسا ڕۆناڵد کومانی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە هەڵبژارد”

یاریگا- چەند خولەکێک پێش ئێستا فابریزۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی وەرزشی ڕایگەیاند کە یانەی بارسێلۆنا ڕۆناڵد کومانی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە هەڵبژاردووە.

ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، لە تویتەری فەرمی خۆیەوە هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە و نووسیویشیەتی کومان هەڵبژادەی هۆڵەندا جێ دەهێڵێت و، ئەم هەفتەیە ئەرکە نوێیەکەی لەگەڵ بارسا بە فەرمی ڕادەەیەنرێت.

کومان یەکێک بوو له بژادە بەهێزەکانی بارسێلۆنا دوای دوورخستنەوەی هەریەکە لە ڤاڵڤێردی و دواتریشیان کیکی سیتین کاتێک بارسا بە بێ هیچ نازناوێک کۆتایی بە وەرزەکە هێنا.

Back to top button