ئه‌وروپائیسپانیا

مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدریدی دەوێت

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت ئەم هاوینە سائول نیگۆئێز ناوەڕاستکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەری جیهانی گۆڵ ئاشکرای کردووە کارگێری یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکەی رۆخێ بلانکۆس، 71 ملیۆن پاوەند پێشکەشی ئەو یانەیە بکات و هەفتانەش 150 هەزار پاوەند وەکو موچە بەم یاریزانە بدات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم یاریزانە وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و لە پرێمەرلیگ بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بلاوکردووە لە هەنگاوی یەکەم مان یونایتد دەیەوێت ئەو یانەیە رازی بە دەستبەرداربوون لە نیگۆئێز بکات، لە ئەگەری رزی نەبونیش ئامادەن ئەو بڕە پارەیە بۆ 80 ملیۆن پاوەند زیاد بکەن.

Back to top button