ئه‌وروپائیسپانیا

لە راپرسیەکدا هاندەرانی بارسێلۆنا لە دژی میسی دەنگیانداوە

یاریگا
دۆڕانە مێژووییەکی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن، کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و رۆژنامەیەکی ئیسپانی راپرسیەکی کردووە و لە راپرسیەکەدا هاندەران لە دژی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەکەیان دەنگیانداوە.

رۆژنامەی لا ڤێنگواردیای ئیسپانی لە راپرسیەکەدا پرسیاری ئەوەی کردووە ئایا سەردەمی بارسێلۆنا لەگەڵ لیۆنێل میسی کۆتایی هاتووە؟ لە وەڵامدا هاندەرانی ئەو یانەیە زۆرینەیان دەنگیان بە بەڵێ داوە، واتە ٪٩١ هاندەران لەو بڕوایەدان کە یانەکەیان چیدیکە ناتوانێت تەنها پشت بە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان ببەستن و لە هەمان کاتدا داواش دەکەن کە هەڵبژاردنی پێش وەختە بکرێت و ستافی ئێستاش دوور بخرێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا بڵاویان کردووە بریارە دوو شەممەی داهاتوو کۆبونەوەیەکی بەپەلە لە سەر چارەنوسی بارسا بکرێت و پێشبینی دەکرێت لەو کۆبونەوەیەدا زۆر بابەت یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button