چامپیۆنزلیگ

گریزمان: جانتاکەمم پڕ کردووە و ئینجا هاتووین… تەنانەت پلەیستەیشنەکەشمم هێناوە!

یاریگا- ئەنتوان گریزمانی هێزشبەری یانەی بارسێلۆنا گەشبینی تەواوەتی خۆی خستە ڕوو کە دەتوانن بایەرن میونخ تێپەڕێنن بەرەو یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

گریزمان کە ئێستا لە شاری لیشبۆنەی پورتوگالن لەگەڵ هاوڕێکانی بە مەبەستی ئەنجامدانی یاریەکەی ڕۆژی هەینی بەرامبەر بایەرن، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی بارسا گوتی: “جانتای گەشتەکەم هەموو پڕ کردووە وەک ئەوەی تا 23ی مانگ. تەنانەت پلەیستەیشنەکەم و هەموو شتێکم لەگەڵ خۆم هێناوە.”

ئەستێرە فەڕەنسیەکە ئەگەرچی ددانی بە قورسی یارییەکەدا نا، بەڵام بە گەشبینیەوە باسی لە ئامادەکارییەکان خۆی و هاوڕێکانی کرد و ڕایەگەیاند کە دەزانن چی شتێک بکەن بۆ گەشتن بە چوارگۆشەی زێڕین.

بابەتی زیاتر

Back to top button