ئه‌ڵمانیائه‌مریکا

فەرمی: داهاتووی ئالکانتارا یەکلایی کرایەوە

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەیەوێت وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و بەرپرسانی یانەکەشی گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکردووە.

کارل هاینز رۆمینێگی سەرۆکی یانە ئەڵمانیەکە بە رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی وڵاتەکەی گوتووە ” ئالکانتارا دەتوانێت یانەکەیان جێبێڵێت و ئەگەر ئەم هاوینە ئۆفەرێکی باشیان بەدەست بگات، ئەوا ئامادەن دەستبەرداری بن، هەرچەندە ماوەیەک لەمەوبەر هەوڵیاندا کە گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، بەڵام ئەو نەیویست ئەو کارە بکات ”.

ئالکانتارا وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و یانەکەشی دەیەوێت پێش ئەو وادەیە لە پێناو بەدەست هێنانی بڕێکی پارە دەستبەرداری بێت، بە پێچەوانەوە وەرزی داهاتوو بە خۆرایی یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button