چامپیۆنزلیگ

لوکاکو ڕیکۆردی ئەفسانەیەکی مێژوویی شکاند

یاریگا- ڕۆمیلۆ لوکاکۆ بەردەوامە لە تۆمار کردنی گۆڵ بۆ ئینتەر میلان و ئەم جارە لەگەڵ هەژاندنی تۆڕەکانیشدا، ڕیکۆردە مێژووییەکانیشی هەژاند.

لە یاریی بردنەوەی ئینتەر لە بایەرن لیڤەرکوزن 2-1 لە میانی چارەکی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ، جارێکیتر هێرشبەرە بەلجیکیەکە باڵادەستی خۆی نواند لە سەرکەوتنەکانی یانەکەی و توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات. بەوەش ناوبراو بۆ نۆهەمین یاری لەسەریەک لەو پاڵەوانێتیە تۆڕ بهەژێنێت و ڕیکۆردی 15ساڵەی ئالان شیرەری ئەفسانەی ئینگلزی تێکشکاند.

هەر لەو یارییەدا و بەو گۆڵە، گۆڵکارەکەی پێشووتری ئیڤەرتۆن و مانچستەر یونایتد، بوو بە یەکەمین یاریزانی ڕۆسۆنێری کە شەش یاری بە دوای یەک گۆڵ تۆمار بکات لە یۆرۆپالیگ.

لوکاکۆ لەم وەرزەدا ژمارەی گۆڵەکانی لە سەرجەم پاڵەونێتیەکاندا بۆ 31گۆڵ بەرز کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button