ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یانەیەکی گەورە ئامادەیە بە موچەیەکی باش دی خیا بگوازێتەوە ریزەکانی

یاریگا-
داڤید دی خیا، گۆڵپارێزە ئیسپانیەکەی یانەی مانچێستەر یونایتد ئامادە نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەیان ئامادەن لە پێناو رازیکردنی گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە بۆ پەیوەندی کردن بە یانەکەیان، موچەیەکی 350 هەزار پاوەندی پێ بدەن، هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەم گۆڵپارێزە لە لیگ وەنی فڕەنسا بەردەوامی بە یاریکردن بدات.

دی خیا لە ساڵی 2011 ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدئ بەرەو مان یو جێهێشتووە و بێجگە لە پاریس سانجێرمان، ریال مەدرید و یۆڤێنتۆسیش ئامادەن بیگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button