یاریگا

بریکاری لاوتارۆ لە بارەی دەنگۆی چوونی یاریزانەکە بۆ بەرسێلۆنا دەدوێت

یاریگا- بابەتی پەیوەندی کردنی لاوتارۆ مارتینێز بە بارسێلۆناوە لە گەرمترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەکانە و بیکاری یاریزانەکەش قسەی خۆی کرد.

کارلۆس یاکی، بریکاری لاوتارۆ هاندەرانی بارسای نائومێد کرد لە ئەگەری ڕوودانی گواستنەوەکە کاتێک لە لدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “چوونی لاوتارۆ بۆ بارسا زیاتر بابەتێکە لە میدیاکانەوە دەخرێتە بەر باس وەک لە ڕاستی. ئەو هێشتاسێ ساڵی گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ ئینتەرمیلان و زۆریش دڵخۆشە لەگەڵ یانەکە. ئەم ساڵ وەرزێکی نایابی پێشکەش کرد و هێشتاش هیوا هەیە کە یۆرۆپالیگ بەدەست بهێنێت.”

بە گوێرەی زانیارییەمیدیاییەکان، ڕۆسۆنێری ئامادە نین لە مامەڵەی ئاڵوگۆڕیدا لاوتارۆ بفرۆشن و، لە بەرامبەریشدا بلاوگرانا بەهۆی لێکەوتەکانی کۆرۆناوە ناتوانن بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دابین بکەن کە 111 یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button