ئه‌وروپا

كرۆس: ڤاران نایابە و سەیری یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ ناكەم

یاریگا: تۆنی كرۆس ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر مانچستەر سیتی.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ سپۆرت 1 كرۆس ووتی: گێمی یەكەم باش یاریمان نەكرد، یارمەتیمان دان بۆ ئەو گۆڵانەی تۆماریان كرد، ڕافایل ڤاران وەرزێكی نایابی پێشكەش كرد نابێت سەرزەنشتی بكەین.

هەروەها ووتیشی: زۆر سەخت بوو ئەنجامەكە پێچەوانە بكەینەوە، دەمانویست هەموو نازناوەكان ببەینەوە بۆیە هەست بە دڵتەنگی دەكەم.

لە كۆتایشدا ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی ووتی: هیچ گرنگ نیە بەلامەوە یاریەكانی دیكەی خولەكە و سەیری یاری كۆتایی ناكەم.

ڕیاڵ مەدرید لەسەر دەستی مانچستەر سیتی ماڵئاواییان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد دوای ئەوەی هەردوو یاری هاتن و چوون شكستی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button