ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

” بۆ ریال مەدرید دەسەلمێنین لە ئەوان باشترین ”

یاریگا
بریارە هەینی ئەم هەفتەیە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی میوانداری ریال مەدرید بکات و رۆدریگۆی ناوەڕاستکاری ئەو یانەیەش متمانەیەکی تەواوی بە یانەکەی هەیە.

رۆدریگۆ هێرناندێز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یانەکەی دەڵێت ” ریال مەدرید تیپێکی باشە و ئەوان توانای ئەوەیان هەیە لە ئێمە ببەنەوە، بەڵام لە یاریگا بۆیان دەسەلمێنین کە ئێمە لە ئەوان باشترین و بە دڵنیاییەوە دەتوانین جارێکی دیکە تووشی دۆڕانیان بکەین، هەرچەندە ئەم ئامانجەمان هێزێکی زۆری پێویستە ”.

ناوەڕاستکارەکەی ستیزن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەیان متمانەی تەواویان هەیە کە دەتوانن وەکو یاریی چوون رکابەرەکەیان تووشی دۆڕان بکەن.

Back to top button