ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: سمۆلینگ گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد

یاریگا
کریس سمۆلینگ، یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد کە ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی رۆمای ئیتاڵی کرد گەڕایەوە یانەکەی.

ماڵپەری فەرمی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە کە لەگەڵ کارگێری شەیتانە سوورەکان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستە کاتیەکەی بەرگریکارەکەیان نەگەیشتنە رێکەوتن و بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی گەڕایەوە بەریتانیا.

سمۆلینگ هاوینی رابردوو بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە رۆما کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری ٣٧ یاریی کرد و سێ گۆڵ و دوو ئاسیستی تۆمار کرد.

Back to top button