ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

گرێبه‌سته‌که‌ی دانی ئالڤێس هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌

یاریگا
دانی ئالڤێس، به‌رگریکاری به‌ڕازیلی یانه‌ی ساوپالۆی به‌ڕازیلی ناچاره‌ پێش کۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی، ریزه‌کانی یانه‌که‌ی جێبێڵێت.

رۆژنامه‌ی وه‌رزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی که‌ته‌لۆنی بڵاویکردووه‌ کارگیری یانه‌ به‌ڕازیلیه‌که‌ ئاماده‌نیه‌ به‌ هۆی زۆری موچه‌که‌ی، گرێبه‌ستی به‌رگریکاره‌که‌یان به‌رده‌وام بکه‌ن و ناجارن به‌ هۆی بارودۆخی خراپی دارایی گرێبه‌سته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ که‌ ساڵانه‌ 3.5 ملیۆن یۆرۆ وه‌کو موچه‌ وه‌رده‌گرێت ناچاره‌ یانه‌که‌ی جێبێڵێت و تاوه‌کو ئێستاش چاره‌نوسی خۆی یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

ئالڤێس ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر دوای کۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان په‌یوندی به‌ ساوپاولۆ کرد و کۆتایی ساڵی 2022 گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button