ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جاک گریالیش بە وێنەیەک وەڵامی دەنگۆیەکان دەداتەوە

یاریگا- لە کاتێکدا دەنگۆیەکان لە زیادبووندان سەبارەت بە گفتوگۆی مانچستەر ینایتد لەگەڵ ئەستۆنڤیلا بۆ گواستنەوەی جاک گریالیش، ئەو یاریزانە بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک مشتومڕی دروست کردووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس زانیاری لە بارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانەوە داوە بەوەی مانچستەر نایەوێت ئەو بڕە پارەیە (88.5) یۆرۆ بدات کەکارگێری ئەستۆنڤیلا داوای دەکات، بەڵکو دەیەوێت بە 60 ملیۆن گریالیشبگوازێتەوە ئۆڵدترافۆرد.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانەکە، ئەم وەرزە بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ و شەش ئاسیست، ڕەگەزێکی کاریگەر بوو بۆ هێشتنەوەی یانەکەی لە پریمەرلیگ. بەو وێنەیەشی کە لە ئینستاگرامی خۆیەوە دایناوە، بە دانانی هەردوو دەستی لەسەر گوێچکەکانی، وەک ئاماژەیەک لێک دراوەتەوە بۆ ڕەت دانەوەی دەنگۆیەکانیچواردەدری.

Back to top button