ئینگلتەرا

کڵۆپ: دانیشتم لەگەڵ فێرگسن وەک وابوو لەگەڵ “پاپا” بووبێتم

یاریگا- یۆرگن کڵۆپ بە تەوسەوە سەرسامی خۆی بۆ سێر ئالێکس فێرگسن پیشان دەدات و یادەوەری چاوپێکەوتنی فێرگسن بە دیتنی پاپا دەچوێنێت.

دوای دەستنیشان کردنی وەک باشترین ڕاهێنەری ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی، وەڵامی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی پێشووتری مان یونایتدی دایەوە و گوتی: “دەزانم وەک ڕاهێنەری لیڤەرپووڵی گوتنی ئەمە 100٪ شیاو نییە، بەڵام من زۆر سەرسامم بە فێرگسن. بیرمە کە یەکەمین ڕاهێنەری ئینگلیزی بوو چاوم پێ کەوت. پێکەوە نانی بەیانیمان خوارد. نازانم ئەو چەندێک بیری ماوە، بەڵام من بیرمە چونکە چرکەساتەکە بۆ من وەک وا بوو چاوم بە پاپا کەوتبێت.”

کڵۆپ شانازی خۆیشی پیشاندا کە خەڵاتەکە بە ناوی فێرگسنەوە ناونراوە و ئێستا لە نێو دەستەکانی یۆرگندایە.

بۆ بیرهێنانەوە، فێرگسن لە دیمانەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە ئەو خەڵاتە بە تەواوەتی شایەنی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button