ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا سکاڵا لە ئارسەر مێلۆ دەکات

یاریگا
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا کیکێ سێتیێن راهێنەری بارسێلۆنا بۆ ماوەی یەک هەفتە پشووی بە یاریزانەکانیدا، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی پشووەکە ئارسەر مێلۆی ناوەڕاستکاری نەگەڕاوەتەوە یانەکەی.

رۆژنامە وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە ناوەڕاستکاری بەڕازیلی بارسا بە مەبەستی بەسەر بردنی پشووەکانی گەڕایەوە وڵاتەکەی و بریاربوو ئەمڕۆ بگەڕێتەوە ئیسپانیا و لەگەڵ یانەکەی دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی، بەڵام ئەو یاریزانە بە کارگێری یانەکەی راگەیاندووە نایەوێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا و کارگێری بلاوگراناش هەڕەشە دەکات سکاڵای لە دژی تۆمار دەکەن.

ئارسەر بەم دواییە گرێبەستێکی گرانبەهای لەگەڵ یۆڤێنتۆس واژۆ کردووە و وەرزی داهاتوو یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات، سەرەرای ئەوەی تاوەکو کۆتایی چامپیۆنزلیگ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە واتە بارسێلۆنا، بەڵام ئامادەنیە بگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button