ئینگلتەرا

سەڵاح پێشبینی سیناریۆیەکی جیاوازتر دەکات بۆ وەرزی داهاتوو

یاریگا- موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی پێشبینی دەکات وەرزی داهاتوو لەم ساڵ قورستربێت بۆ یانەکەی و باس لە هۆکارەکانیش دەکات.

لە لێدوانیکدا بۆ ڕادیۆی بەریتانی، سەڵاح گوتی: “هەستێکی ئێجگار خۆشە دوای 30 ساڵپریمەرلیگ ببەیتەوە. دەبێت ئم برسی بوونە بۆ نازناو بهێڵینەوە لە وەرزی داهاتووشدا. ساڵێکێتر لەوەی ئەم ساڵ قورستر دەبێت، چونکە یانەکانی تریش وەڵامدانەوەیان دەبێت دەگەڕێنەوە بۆ بردنەوەی نازناوەکان. ئێستا کە لای خۆمەوە بیر لە بارودۆخی وەرزێکیتر دەکەمەوە، پێشبینی دەکەم قورستر بێت، بەوەی هەرکە نازناوت بردەوە ئەو برسێتیەت کەم دەکات. بۆیە وا پێویست دەکات ئێمەش ئەقڵیەتی خۆمان بگۆڕین.”

ئەم وەرزە ڕێدز بە ڕاهێنەرایەتی یۆرگن کڵۆپ توانی بە جیاوازی خاڵێکی زۆرەوە نازناوی خولی ئینگلیزی بباتەوە دوای 30 ساڵ لە بێ بەش بوون لێی.

بابەتی زیاتر

Back to top button