ئه‌وروپائیسپانیا

چێڵسی داوای ئۆبلاک دەکات و ئاتلێتیکۆش نرخەکەی داناوە

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پێناو بەهێز کردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو، ئامادەن یان ئۆبلاک گۆڵپارێزی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بگوازنەوە ریزەکانیان.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی بڵاویکردووە یانە لەندەنیەکە پەیوەندیان بە یانە مەدریدیەکە کردووە و زانیاریان لەسەر دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزی یانەکەیان لێکردووە و رۆخێ بلانکۆسیش لاری نیە لەسەر گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێز، بە مەرجێک کەمتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ ئامادەنین رێگەی پێ بدەن یانەکەیان جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە چێڵسی نایەوێت بە ئاسانی واز لەو گۆڵپارێزە بێنێت و دەیانەوێت لە داهاتوو تیمێک بۆ گفتوگۆی زیاتر رەوانە ئیسپانیا بکەن.

Back to top button