ئینگڵته‌راجیهان

لامپارد: ڤار بە شێوەیەکی زۆر سەیر لە بەرژەوەندی مانچستەر بووە!

یاریگا- فرانک لامپاردی ڕاهێنەری چێڵسی پێی وایە ڤار عە بەرژەوەندی مانچستەر یونایتد کاری کردووە و بۆ قسەکەشی بەڵگە دەهێنێتەوە.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر مانچستەر یونایتد، لامپارد گازندەی خۆی نەشاردەوە لە هەمبەر ڤار و بڕیارەکانی. بۆیە گوتی: “زۆرێک پێی وابوو کە تەکنەلۆژیاکە دێتە کایەوە لە بەرژەوەندی یانە گەورەکان بەهۆی فشاری هاندەرانەوە. بەڵام ئەو ڕۆژانە گوزەشت. ئامانجی سەرەکی بۆ بڕیاردانی دروستە. هەمیشە ڕەگەزێکی مرۆیی هەیە لە بڕیارەکانی ڤاردا. نزیکترین نموونە ئەوەی شەوی پێنجشەمەی رابردوو بوو کە زۆر زۆر ڕوون بوو کە دەبووایە لە دژی مانچستەر یونایتد لێدانی سزای هەژمار بکردایە کەچی تەماشای ڤار نەکرایە و بڕیارەکەش نەگۆردرا. ئەوەش تەواو سەیرە  بۆیە لە بەرژەوەندی مانچستەر بووە. هیوادارم بۆ جارێکیش لە سوودی ئێمەبێت.”

ئەو حاڵەتەی لامپارد سکاڵای خۆی لەسەر کرد، پێشتریش سەرۆکی یانەی کریستاڵ پاڵاسی هێنایە دەنگ کاتێک لێدانی سزا بۆ یانەکەی هەژمار نەکرا و گورج لە تویتەری خۆیەوە نووسی: “چی بەسەر ڤاردا هات؟ شکاوە؟”

شەوی یەکشەممە لە یاریگای وێمبڵی و لە میانی یاریی پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرا چێڵسی و مان یو بە یەک دەگەن. ئەمشەوی لە هەمان قۆناغدا ئارسیناڵ و مان سیتی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button