ئه‌وروپائیسپانیا

کاسیاس پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکاتەوە

یاریگا
ئیکەر کاسیاس، گۆڵپارێزی ئیسپانی پێشووی یانەی ریال مەدرید وڵاتەکەی بریارە بگەڕێتەوە و پۆستێکی نوێ لە یانەکەی پێشووی وەردەگرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی شاهانەکان داوای لە گۆڵپارێزی یانەکەیان کردووە بگەڕێتەوە و وەکو راوێژکاری دەست بەکار ببێت، ئەو پۆستەی کە زیدان پێش بوون بە راهێنەری مێرنگی وەری گرتبوو و ناوبراویش بەم داوایە رازی بووە و بریارە لە ماوەیەکی نزیکدا لە پۆستە نوێیەکەی دەست بەکار ببێت.

کاسیاس لە 2015 ریزەکانی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی کرد و ئێستاش وەکو ئەندامی دەستەی کارگێری ئەم یانەیە کار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button