ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: وادەی دەست پێکردنەوەی بۆندزلیگا دیاریی کرا

یاریگا
ئەنجومەنی بۆنزلیگای ئەڵمانیا لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە لەسەر دیاریی کردنی وادەی دەست پێکردنەوەی وەرزی نوێ گەیشتنە رێکەوتن.

ماڵپەری فەرمی تۆپی پێ ئەڵمانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ ئەنجومەنی بۆندزلیگا گەیشتنە رێکەوتن کە 18ـی سێبتەمبەری ئەمساڵ واتە مانگی نۆ وەرزی نوێ بۆندزلیگا 2020 – 2021 دەست پێ بکرێتەوە و لە 24 مایۆی واتە مانگی پێنجی ساڵی 2021 کۆتایی بەم وەرزە دەهێنرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوای بەڕێوەچوونی 13 گەڕ لە وەرزی نوێ، پشووی زستانە دەست پێدەکات و قۆناخی دووەمیش لە دووی مانگی سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست پێدەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button