ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فاتی ریکۆردێکی مێژوویی چاوەڕێ دەکات

یاریگا
ئانسۆ فاتی، هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە یەکەم وەرزی دەرکەوتنی لەگەڵ یانەکەیدا توانیویەتی شەش گۆڵ بکات و لەلالیگا و چامپیۆنزلیگ بووەتە بچوکترین گۆڵکار.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە گۆڵکارەکەی بارسێلۆنا مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ و ئەو یاریزانە تاوەکئێستا شەش گۆڵی کردووە، هەرچەندە خاوەنی ریکۆردی زۆرترین گۆڵ لەلالیگا لە تەمەنی خوار هەژدە ساڵی پابلۆ کینتاناستە کە لە وەرزی1933 – 1934 توانی 12 گۆڵ لە خولی ئیسپانیا بکات، بۆیە فاتی پێویستی بە شەش گۆڵی دیکە هەیە بۆ ئەو ئەو ریکۆردە یەکسان بکاتەوە.

ئانسۆ فاتی 22ی ئۆکتۆبەری داهاتوو تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، تا ئەو کات یانەکەی لەلالیگا و چامپیۆنزلیگ چەند یارییەکی ماوە و پێویستی بە شەش گۆڵی دیکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button