ئه‌وروپائیسپانیا

کیکێ ستیێن دەیەوێت مێژوویەکی نوێ بنوسێتەوە

یاریگا
کیکێ سێتیێن، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا 27 ساڵ لەمەوبەر بووەی هۆی ئەوەی کە یانەی ئیسپانیۆل دابەزێت بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا، دوایب ئەوەندە ساڵە ئێستا وەکو راهینەر لەوانەیە ئەو روداوە گەورەیە دووبارە بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەڵۆنی بڵاویکردووە وەرزی 1992 – 1993 بوو کاتێک یانەی ئیسپانیۆل بە هۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەو وەرزە بۆ پلە دووەکان دابەزین و چارەنوسیان کەوتە یاریی پلەی ئۆف و رووبەرووی رایسینگ سانتاندەری سێیەمی ریزبەندی یانە پلە دووەکان بونەوە و ئەو کاتە کیکێ سێتیێن راهێنەری ئێستای بارسا یاریی بۆ رایسینگ دەکرد و لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە ئەو یانەیە توانی بە تاکە گۆڵی کیکێ بردنەوەی بەدەست بێنن و ئیسپانیۆل بە هۆی ئەم گۆڵەوە دابەزی بۆ پلە دووەکان.

ئێستا دوای 27 ساڵ سێتیێن ئەمجارەیان وەکو راهێنەر دەیەوێت ئەم مێژووە دووبارە بکاتەوە و یاریی داهاتووی یانەکەی لەلالیگا بەرامبەر ئیسپانیۆلە و ئەگەر بدۆڕێن ئەوا دابەزیانیان بۆ یانە پلە دووەکان مسۆگەر دەبێتەوە.

Back to top button