ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

” ناتوانین بۆ گواستنەوەی میسی هاوکاری ئینتەر میلان بکەین “

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی جیابونەوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئارجێنتینایی بارسێلۆنا، کارگێری ئینتەر میلانی ئیتاڵیا داوای لە کۆمپانیای پێرلی سپۆنسەری یانەکەیان کردووە هاوکار بن لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

مارکۆ ترێڤێرا سەرۆکی کۆمپانیا ئیتاڵیەکە بە ماڵپەرت Tyc Sportـی ئارجێنتینایی گووت ” ئێمە وەکو فیات کە سەرۆکی یانەی یۆڤێنتۆس خاوەنداریەتی دەکات و هاوکار بوون لە گواستنەوەی رۆناڵدۆ، لە تواناماندا نیە هاوکاری نێرازۆری بکەین بۆ گواستنەوەی میسی، چونکە ئەمڕۆ بارودۆخ جیاوازە و زۆربەی کۆمپانیاکان کورت هێنانیان هەیە “.

ناوبرا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هیوادارە گروپی کۆمپانیاکانی سینۆنگ کە سپۆنسەری ئینتەر میلانن، هاوکاری ئەو یانەیە بکەن بۆ گواستنەوەی لیۆنێل میسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button