فه‌ره‌نسایاریگا

بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خولی فەڕەنسیی خانمێک دەبێتە ناوبژیوان

یاریگانێت- یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا بە فەرمیی خانمە ناوبژیوان، ستیفانی فراپاری وەک ناوبژیوانی یەکەم دیاریکرد نۆ یاری نێوان ئامیان و ستراسبۆرگ لە میانی گەڕی 34ی خولی ئەو وڵاتە.

بەوەش ستیفانی دەبێتە یەکەمین ئافرەت کە یارییەکی خولی فەڕەنسیی بەڕێوە ببات. ئەوە لەکاتێکدایە ناوبژیوانە تەمەن 35 ساڵانەکە پێشتر و لە ساڵی 2014 یاریتری بەڕێوە بردووە بەڵام لە خولی پلەدووی فەڕەنسا.

لەلای خۆیانەوە یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا ئەوەیان ڕوون کردەوە کە دەستنیشانکردنەکە لەسەر خواستی فیفا بووە بۆ هەرچی باشتر ئامادەکردنی خانمە ناوبژیوانەکانە بۆ جامی جیهانی خانمان کە مانگی شەش و حەوتی ئەمساڵ لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت.

Back to top button