ئه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ باس لە گواستنەوەی ئالکانتارا دەکات

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا باسی لە دەنگۆکانی گواستنەوەی تیاگۆ ئالکانتارای ئیسپانی کرد.

راهێنەرەکەی رێدز سەبارەت بە گواستنەوەی ناوەڕاستکاری بایرن میونشن گووت ” منیش وەکو ئێوە گوێم لەم دەنگۆیانە بووە و ئەو یاریزانەش هاوشێوەی زۆربەی یاریزانەکانی دیکە کەسێکی لێهاتوویە و تەنها دەتوانم ئەوەتان پێ بڵێم و هیچی دیکە “.

تیاگۆ ئالکانتارا ماوەیەکە هەوڵی جیابونەوە لە یانەکەی دەدات و دەنگۆیەکی بە هێزیش هەیە دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button