ئه‌وروپائینگلتەرا

ئارسێناڵ گرێبەستی یاریزانێکی دیکەی نوێکردەوە

یاریگا
دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی یانەکەیان، ئەمجارەیان کارگێری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی گرێبەستی گابریێل هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەشیان نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵ بڵاویکردەوە دوای ئەوەی هێرشبەرە لاوەکەی یانەکەیان توانی ئاستێکی باش لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ یانەکەیان پێشکەش بکات، بریاردرا بۆ ماوەیەکی درێژ گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە و ئەو یاریزانە لە یانەکەیان بەردەوام دەبێت.

گابریێلی ١٩ ساڵ ساڵێک لەمەوبەر پەیوەندی بە گەنەرز کردووە و لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری ٢٦ یاریی کردووە و بەرهەمەکەی ١٠ گۆڵ و چوار ئاسیست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button