ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زیدان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی حەکیمی: دوو لایەن هەیە ڕەچاو دەکرێت

یاریگا- لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆ چوارشەممە پێش یارییەکەیە سبەینێیان بەرامبەر خیتافی لە هەفتەی 33ی لالیگا، زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید تیشکی خستە سەر چەند تەوەرێک، لە نێویاندا بابەتی گەڕاندنەوەی ئەشرەف حەکیمی کە لە ئێستادا بە خواستن لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆندە.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هەواڵ و زانیارییەکان بە چڕی باسیان لە نزیکبوونەوەی یاریزانە مەغریبیەکە دەکرد بۆ ئینتەر میلان و، هەندێکیش ئەوەیان بڵاو کردەوە کە حەکیمی لە میلانۆیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، ئەوەش واتا نەگەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید سەرەڕای ئاستە ناوازەکەی ئەم وەرزە لەگەڵ دۆرتمۆند پێشکەشی کرد.

زیدان گوتی: “ئەو ئێستا یەکێکە لە یاریزانەکانی ئێمە، هەموو شتێکیش ئەگەری ڕوودانی هەیە. وە وەرزێکی باشیشی بە ڕێ کردووە. بەڵام لەم یانەیە (ڕیاڵ مەدرید) دوو لایەن هەیە، دارایی و وەرزشیی. هەردوو بارەکە دەزانین. ڕەنگە لە ماوەیەکی نزیکیشدا شتانێک ڕوو بدات، بەڵام من سەرنجم لەسەر لایەنی وەرزشیەکانی شتەکان هەیە و سەرنجم لەسەر یارییەکەی بەیانیمانە. من ناڵێم بەو بارودۆخەی حەکیمی سەرسام نیم، بەڵام ئەوە پرسێکە تایبەتە بە یانەکەوە. لە شتی وادا، یاریزانەکە، ڕاهێنەر و یانەکەش گرنگن و ئەو سێ لایەنەن کە گرنگن و بۆ ئەوەی بڕیارەکان بدرێن.”

لە باری بردنەوەی ڕیاڵ لە یاری سبەینێ، پێشەنگی لالیگا بە جیاوازی چوار خاڵ قایمتر دەکەن دوای کەوتنە داوی یەکسانبوونی بارسێلۆنای ڕکابەریان لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button