ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس تاوەکو ئێستا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکارەکەی ریال مەدرید هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش ئامادنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە کارگێری میرنگی ماوەیەک پێش ئێستا ئۆفەرێکیان پێشکەش بە بەرگریکاری یانەکەیان کرد بۆ نوێکردنەوە گرێبەستەکەی و ئامادەیی خۆیان پیشانداوە ساڵانە 18 رامۆسملیۆن یۆرۆ وەکو موچەی پێ بدەن، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو نازناوی ئەمساڵی لالیگا یەکلایی نەبێتەوە، ئامادەنیە هیچ گفتوگۆیەک بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە رامۆس دەیەوێت بیری تەنها لای یارییەکان بێت و خۆی بە هیچ شتێکی دیکەوە سەرقاڵ نەکات، بۆیە بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووە تاوەکو کۆتایی وەرز پرۆژەکە دوا بخەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button