ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هاوڕێیەکی نزیکی میسی پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ وەرزی داهاتوو دەستبەرداری تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەی بێت و ریال مەدریدیش دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، زینەدین زیدان راهێنەری شاهانەکان داوای لە یانەکەی کردووە هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا بدەن و کارگێری یانەکەش ئامادەیە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو یاریزانە خەرج بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هەردوولا گفتوگۆکانیان دەست پێ بکەن.

ئالکانتارا کە هاوڕێیەکی نزیکی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی بارسێلۆنایە لە ساڵی ٢٠١٣ ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button