ئه‌مریکائه‌وروپا

فالکاو ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
رادامیل فالکاو، گۆڵکاری کۆڵۆمبی یانەی گالاتاسارای تورکی بە هۆی پێکان نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی گالاتاسارای تورکیا بڵاویکردووە گۆڵکاری کۆڵۆمبی یانەکەیان لە یاریی بەرامبە گازانتیپ سپۆر لە خوڵەکی 74 بە هۆی پێکان ناچار بوو یاریگا جێبێڵێت و پشکنینە سەرەتاییەکانیش دەریانخستووە ئەو یاریزانە نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دور دەکەوێتەوە، بەم شێوەیە یانەکەی پایتەخت تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە.

فالکاو ئەم وەرزە توانیویەتی 10 گۆڵ لە خولی سوپەری تورکیا بۆ یانەکەی بکات و هەروەها یانەکەشی بە 51 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە.

Back to top button