ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی شوێنگرەوەی هازاردی دیاری کردووە

یاریگانێت- وا دیارە یانەی چێڵسی ترسی لێ نیشتووە لەوەی ڕیاڵ مەدرید کۆڵ نەدا تا ڕفاندنی ئیدن هازاردی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە، بۆیە بلووزیش لای خۆیانەوە هەوڵەکانیان بۆ شوێنگرەوەی بەلجیکیەکە خستۆتە گەڕ.

لەو بارەیەوە، بە گوێرەی ڕۆژنامەی کاڵچۆ میرکاتۆ بڵاوی کردۆتەوە کە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت لە دەرگای بلووزەوە کۆنتینهۆ لە بارسێلۆناوە بگەڕێنێتەوە پریمەرلیگ لە ئەگەری ڕۆشتنی هازارد.

ئەو ئامانجەی یانە لەندەنییەکە بۆ هێنانی کۆتینهۆ، بۆ ئەوەیە بەڕازیلییەکە دەتوانێت وەک یاریساز و وەک باڵی چەپیش یاری پێ بکەن، بەوەش قەرەبووی شوێنی هازارد بکەنەوە لە داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button