ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

میسی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای ئەوەی بە هۆی پێکان دوو رۆژی رابردوو نەیتوانی راهێنانەکانی بکات، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان دوای دو رۆژ دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە، بەڵام بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکرد و بە تەنیا سەرقاڵ بوو و چاوەڕێ دەکرێت رۆژی دووشەممە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکاتەوە و ئەو کات بە تەواوەتی بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی ئامادە دەبێت.

بارسێلۆنا هەفتەی داهاتوو رۆژی یەک شەممە کاتژمێر یازدەی شەو بە کاتی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ریال مایۆرکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button