ئیتاڵیا

مێرتێنس لە ناپۆلی دەمێنێتەوە

یاریگا- دریس مێرتێنس هەوڵی هەموو ئەو یانانەی مایەپووچ کردەوە کە خواستی گواستنەوەیان هەبوو، لە سەرووی هەمووشیانەوە چێڵسی ئینگلیزی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابرزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی لە گاردیان، تۆزێک پێش ئێستا بڵاوی کردەوە کە مێرتێنس و ناپۆلی گەشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە بەلجیکیەکە و بڕیاری داوە تا هاوینی 2022 لە یانە ئیتاڵییەکە بەردەوامبێت.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەنووسە، مێرتێنس لە هەفتەکانی ڕابردوودا ئۆفەری چێڵسی ڕەت کردۆتەوە و بەم زووانە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button