ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی میسی

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنا دوێنێ چوارشەممە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و دەنگۆی تووشبوونی بە پێکان بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە لیۆ هیچ پێکانێکی نیە و تەنها بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توانا جەستەییەکانی لە هۆڵی یانەکەی راهێنانەکانی دەکات و بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا کە بڕیارە 13ـی ئەم مانگە بکرێت ئامادە دەبێت.

میسی لەم وەرزەی لالیگا لە کۆی 27 یاریی یانەکەی بەشداری 22 یاریی کردووە بە تۆمار کردنی 19 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button