ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

گۆنزالۆ هیگواین تووشی پێکان بوو

یاریگا
گۆنزالۆ هیگواین، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە راهێنانەکانی یانەکەی جێهێشتووە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە گۆڵکارەکەی خانمە پیرەکە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە راهێنانەکانی جێهێشتووە و بریاریشە سبەی پشکنینی بۆ بکرێت و وادەی دوور کەوتنەوەی دیاریی بکرێت، بەڵام ئەستەمە ئەوا یاریزانە بتوانێت بەشداری یاریی گەڕانەوەی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئەیسی میلان بکات.

یوڤێنتوس ١٢ـی ئەم مانگە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا میوانداریی ئەیسی میلان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button