ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئالکانتارا دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە

یاریگا
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیان دوای ماوەیەک دوورکەوتنەوە بە هۆی پێکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەڕایەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانە ئەڵمانیەکە بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ناوەڕاستکاری یانەکەیان پێش یاریی یانەکەیان بەرامبەر ئاینتراخت فرانکفۆرت تووشی پێکان بوو، بەم هۆیەوە لە سێ یاریی رابردووی یانەکەی بێ بەش بوو و ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان کردەوە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

بایرن میونشن دوای دەست پێکردنەوە یارییەکانی بۆندزلیگا لە کۆی چوار یاریی رابردوویان سەرجەم یارییەکانیان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button