ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئەمڕۆ کۆتایی بە مەرجێکی گرێبەستەکەی میسی هات

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمڕۆ کۆتایی بە مەرجی جێهێشتنی پێش وەختەی یانەکەی هات و بەم شێوەیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە لە گرێبەستی لیۆ مەرجێک هەبوو کە دەتوانێت ساڵێک پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەتوانێت یانەکەی بەبێ بەرامبەر جێبێڵێت، بەڵام ئەمڕۆ وادەی ئەو مەرجەی کۆتایی هات و گۆڵکارە ئارجێنتیناییە ئەو مەرجەی جێبەجێ نەکرد و مانەوەی لە یانەکەی تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی یەکلایی کردەوە.

میسی لە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button