ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سزایەکی قورس چاوەڕێ چەند یاریزانێکی بۆندزلیگا دەکات

یاریگا
کوشتنی جۆرج فلۆید هاوڵاتیە رەش پێستە ئەمریکیەکە کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و لەم هەفتەی بۆندزلیگاش چەند یاریزانێک دژایەتی خۆیان بەرامبەر بە رەگەز پەرستی پیشاندا.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە ئەنجومەنی بۆندزلیگا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا باسی لە کاردانەوەی بەشێک لە یاریزانەکان بەرامبەر کوشتی هاوڵاتیە ئەمریکیەکە کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەوا یاریزانانە تووشی سزایەکی قورس ببنەوە، چونکە لە یاساکانی فیفادا هاتووە هیچ یاریزانێک بۆی نیە هاوخەمی بۆ ئەمجۆرە کارانە پیشان بدات.

لەم هەفتەی بۆندزلیگای ئەڵمانیا هەردوو یاریزانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆند جەیدۆن سانچۆ و هەروەها ئەشرەف حەکیمی و تورام لە بورووسیا مونشن گلادباخ وەکو نیشانەیەک لە دژی رەگەز پەرستی کاردانەوەیان هەبوو،

بابەتی زیاتر

Back to top button