خوله‌کانی دیکە

یانەیەکی ئەوروپی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی دەخاتە دەستی هاندەران!

یاریگا- لە رووداوێکی دەگمەن و کەم وێنەدا، یانەیەکی ئەوروپی پرس بە هاندەرانی دەکات بۆ بڕیاردان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەکەیان، یاخود دەستبەرداربوون لێی.

یانەی لیڤینگستۆن، کە لە خولی یانە پێگەشتووەکانی یاری سکۆتلەندا یاری دەکات، هەستا بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەک لە تویتەری فەرمی یانەکەوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندی گۆڵپارێزەکەیان، گاری مالی، کە مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

چارەنووسی گاری مالی کەوتە بەر ڕەحمەتی دەنگی هاندەرانی یانەکە و ئەنجامیش بە دڵی ئەو گۆڵپارێزە بوو کاتێک لە پتر لە 200 هەزار دەنگ، توانی 65%ی “بەڵێ بۆ نوێکردنەوەی” بەدەست بهێنێت.

دوای ئەوە، لیڤینگستۆن، لە تویتێکدا ڕێژەی دەنگەکانی ئاشکرا کرد و نووسی: “لە کۆتاییدا هاندەران قسەی خۆیان کرد و ئەمڕۆ گاری گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکیتر نوێ کردەوە.

– ڤیدیۆی کاتی واژۆکردنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە:

Back to top button