ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

میسی: بڕوام نەدەکرد ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیە کاریگەری هەبێت

یاریگا
لیۆنێل میسی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ وێبلاگی ئادیداس باس لە بارودۆخی ئێستای جیهان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند بابەتێکی دیکە دەکات.

” بڕوام نەبوو کۆرۆنا بەم شێوەیە کاریگەر بێت ”
ـ سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا هیچ کەسێک پێشبینی ئەم دۆخەی نەدەکرد، ڤایرۆسەکە گۆڕانکاری زۆری لەسەر ژیانی ئاسایی کرد، ئێستا هەموومان بیر لەوە دەکەینەور کەی دەتوانین وەکو جاران راهێنانەکانمان بە ئاسایی بکەینەوە و دووبارە دەست بە یارییەکان بکەینەوە.

” یاریکردن لە یاریگای چۆڵ زۆر سەیرە ”
ـ ئێستا باس لەسەر ئەوە دەکرێت یارییەکان بەبێ هاندەر بکرێن و پێویستە یاریزانان خۆیان بۆ ئەم بارودۆخە ئامادە بکەن و ئاساییە ئەگەر یارییەکان بەبێ هاندەر بکرێت.

” دەست پێکردنەوەی یارییەکان وەکو ئەوە وایە وەرزێکی نوێ دەست پێ بکاتەوە ”
ـ کاتێک کە یارییەکانی ئەم وەرزە دووبارە دەست پێدەکرێنەوە وەکو ئەوە وایە وەرزێکی نوێ دەست پێدەکات، بۆیە پێویستە بە باشی راهێنان بکەین و لەلایەکی دیکەوە یاریزانەکانی کە پێکانیان هەبووە دەگەڕێنەوە.

” دواخستنی کۆپا ئەمریکا منی بێ ئومێد کرد، بەڵام بریارێکی باش بوو ”
ـ دواخستنی کۆپا ئەمریکای 2020 منی بێ ئومێد کرد، چونکە ئەم پاڵەوانتیە بۆ من تایبەت بوو و ئامادەکاری باشم بۆ کرد بوو، هەرچەندە بریارێکی باش بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button