ئه‌وروپائیتاڵیا

بە هۆی پابەندنەبون بە یاساکانی یانەکەی گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە

یاریگا
ماریۆ بالۆتێلی، یەکێکە لەو یاریزانانەی هەمیشە راهێنەری بە تواناکانی سەرسامن، بەڵام لە هەمان کاتدا هەڵس و کەوتەکانی جێگەی گومانن و بە هۆیەوە نەیتوانیوە ئاستێکی جێگیری هەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی کۆریرۆ دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە سێ شەممەی ئەم هەفتەیە گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی برێشیا بە بیانۆی ئازاری گەدە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکرد، بەڵام ئەم بیانۆیە جێگەی پەسەندی راهێنەر و کارگێری یانەکەی نەبوو و بەم هۆیەوە ئەوان بیر لەوە دەکەنەوە کە گرێبەستەکەی هەڵوەشێننەوە.

بالۆتێلی لە هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و بەم دواییەش دەنگۆی ئەوە هەبوو لە یانەکەی جیادەبێتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی بەڕازیلی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button