ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کارگێری بارسێلۆنا دڵنیایە لە مانەوەی میسی

یاریگا
لیۆنێل میسی وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و مەرجێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە دوای کۆتایی هاتنی ماوەکەی دەتوانێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە دڵنیان لە مانەوەی لیۆ.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە تاوەکو ئێستا گۆڵکارە مێژووییەکی بارسا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و ئەمەش هاندەرانی ئەو یانەیەی دڵگران کردووە و گومانی ئەوە دەکەن ئەو یاریزانە کۆتایی وەرزی داهاتوو یانەکەیان جێبێڵێت، بەڵام کارگێری بلاوگرانا هاندەرانی یانەکەیان دڵنیا دەکەنەوە لیۆ بە هیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی یانەکەیان ناکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە میسی نایەوێت پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات، بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەکی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button