ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

تیاگۆ ئالکانتارا بەشداری دێرکلاسیکەر ناکات

یاریگا-
تیاگۆ ئالکانتارا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە هۆی پێکان بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند ناکات.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکەی باڤاریەکان لە یاریی یانەکەی بەرامبەر یونیەن بەرلین تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە لە یاریی رابردووی یانەکەی بەشداری نەکرد و چاوەڕێ دەکرا بۆ یاریی داهاتوو ئامادە بێت، بەڵام ئەمڕۆ نەیتوانی بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکات و بەم هۆیەوە ناتوانێت یاریی داهاتووش بەشداری بکات.

بایرن میونشن سبەی سێ شەممە لە گەڕی ٢٨ بۆندزلیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاریی دێرکلاسیکەر رووبەرووی بورووسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button