ئه‌وروپائیسپانیا

لیۆنێل میسی بە روخسارێکی نوێ دەرکەوتەوە

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا بە روخسارێکی نوێ دەرکەوتەوە و دوای ماوەیەکی زۆر ریشی تاشیەوە.

گۆڵکارەکەی تانگۆ لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا پۆست کردووە و بە روخسارێکی نوێیەوە دەرکەوتووە، ئەو یاریزانە ساڵانێکە بەم جۆرە دەرنەوکەتووە و دوایینجار کە ریشی نەبوبێت میسی وەرزی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ بوو و لەو کاتەوە ئەمڕۆ یەکەمجار بوو ریشی بتاشێت.

میسی ماوەی دوو هەفتەیە لەگەڵ هاوڕێیەکانی لە یانەی بارسێلۆنا دەستیان بە ئامادەکاری کردووە لە پێناو دەست پێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا کە زیاتر لە دوو مانگە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراوە.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close